لەساڵیادی 11ی سێپتێمبەردا سەرکردەیەکی قاعیدە داوای هێرشکردنە سەر رۆژئاوا دەکات

- 9/12/2019 3:21:00 PM 2836 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
لەساڵیادی روداوەکانی 11ی سێپتێمبەری ئەمریکا کە تێیدا نزیکەی 3 هەزار کەس بونە قوربانی سەرکردەیەکی رێکخراوی قاعیدە داوای لەمسوڵمانان کرد هێرشبکەنە سەر وڵاتانی ئەمریکا، روسیا، ئەوروپا و ئیسرائیل.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هائاتز، ئەمرۆ پێنجشەممە گروپی هەواڵگری (سایت) کە بەدواداچون بۆ چالاکی گروپە تیرۆرستییەکان دەکەن، وێنەیەکی ڤیدیۆیی ئەیمەن زەواهیری تەمەن 68 ساڵیان بڵاوکردۆتەوە کەتێیدا زەواهیری داوا لەمسوڵمانان دەکات هێرشبکەنە سەر وڵاتانی ئەمریکا، روسیا، ئەوروپا و ئیسرائیل.
زەواهیری رەخنەی توند لەو جیهادییانە دەگرێت کە تێڕوانینیان لەزیندانەکاندا گۆڕاوە

لەوێنە ڤیدیۆییەدا، زەواهیری رەخنەی توند لەو جیهادییانە دەگرێت کە تێڕوانینیان لەزیندانەکاندا گۆڕاوە و روداوی 11ی سێپتێمبەریان بە " قبوڵنەکراو" وەسفکردوە چونکە "خەڵکی بێتاوانی کردۆتە ئامانج".
ئەگەر دەیانەوێت تەنها بەشی سەربازی ئەمریکا بکەنە ئامانج ئەوا هەمو شوێنێکی دونیا سەربازی ئەمریکی لێیە

زەواهیری داوا لەجیهادییەکان دەکات ئەگەر دەیانەوێت تەنها بەشی سەربازی ئەمریکا بکەنە ئامانج ئەوا هەمو شوێنێکی دونیا سەربازی ئەمریکی لێیەو دەتوانن چالاکی لەدژیان ئەنجامبدەن.

لەروداوەکانی 11ی سێپتێمبەری 2011 دا فڕۆکە رفێنراوەکان خۆیان بەتاوەری بازرگانی جیهانی و پنتاگۆندا کێشا و بەهۆیانەوە لانیکەم 3000 کەس گیانیان لەدەستدا و فڕۆکەیەکیش لەدەشتاییەکانی پێنسلڤانیا کەوتە خوارەوە. 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP