سەگێک دوای 10 ساڵ ئیشکردن لەگەڵ پۆلیس خانەنشین دەکرێت

- 9/12/2019 3:08:00 PM 6847 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمرۆ لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، "سەگێکی پۆلیسی" دوای 10 ساڵ کارکردن و هاوکاری هێزی پۆلیسی ئەو وڵاتە خانەنشین کرا.

ناوی ئەو سەگە، جیمری-ە و بەشداربوە لە دۆزینەوەی بری 150 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە 450 ئۆپەراسیۆنی جیاوازی جەندەرمەی تورکیدا.

لەو بارەیەوە فەرماندەی گشتی جەندەرمە لە پێگەی فەرمی خۆیان لە تویتەر نوسیویانە" هیوای دلخۆشی بۆ هاوکارەکەمان دەخوازین لە ماوەی خانە نشین بونیدا، کە هاوکارمان بو لە دۆزینەوەی 150 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر، لە ماوەی 10 ساڵی کارکردنیدا".

جەندەرمەی تورکی، لە ئاهەنگی خانەنشینیەکەیدا بەپێدانی سۆسجی گۆست خەلاتی جیمری کرد، بە چاویلکەی رەش و دوربینەوە لەبەردەم کامێراکاندا بۆ چرکاندنی وێنەکانی وەستا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP