هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

هەسارەیەکی هاوشێوەی زەوی دۆزرایەوە

- 9/12/2019 2:46:00 PM 8331 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

بۆ یەکەمینجار زانایان هەسارەیەکیان دۆزیوەتەوە، کە لەروپۆشەکەیدا ئاوهەیە، هەندێک تابەتمەندی تێدایە کە وادەکات ژیان گونجاوبێت لەسەریدا.

بەپێی هەواڵێکی گۆڤاری زانستی نەیچەر ئەسترۆنۆمی، هەسارەیەکی نوێ دۆزراوەتەوە کە کە ئاو لەروپۆشەکەیدا هەیە، واپێشبینی دەکرێت ژیان لەسەری گونجاو بێت.

بە گوێرەی زانیاریەکان، ئەوهەسارەیە ناوی "K2-18b"، یەکێکە لەهەسارە هەرەباشەکان بۆ گەڕان بەدوای ژیاندا لەسەری، زانایان رایانگەیاندوە، رێژەی ئاو و روپۆشی هەوایی ئەو هەسارەیە %50 پێکدێنێن.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، لەماوەی دەساڵی داهاتودا، لەپاش ئەوی چەنین تەلەسکۆبی پشکەوتوتر لەوانەی ئێستا بەردەستبخەن، دەتوانین ئەوە دیاریبکەین، ئایا ئەو هەسارەیە ئەو گازانەی تێدایە کە زیندەوەران دەریدەکەن یاخود نا.

جیۆڤانا تینیتی لێکۆڵەرەوە لەزانکۆی لەندەن پێیوایە، ئەمە دۆزینەوەیەکی زۆر سەرسوڕهێنەرە، وتیشی "ئەمە بۆ یەکەمینجارە ئاو لەسەرروی هەسارەیەک بدۆزرێتەوە، هەسارەکە لە جێگەیەکدایە کە پلەی گەرما تێیدا گونجاوە بۆ ژیان"، دوری هەسارەکە لەزەوییەوە 111 ساڵی روناکیە، واتا 650 ملیۆن میل  دورە لەزەویەوە.

لەئێستادا، تەنها بژاردە کە لەبەردەم زانایاندا ئەوەیە، لە چاوەڕوانیدا بن بۆ بەرهەمهێنانی تەلەسکۆبی نوێی گەردونی، کەپێشبینی دەکرێت لە چەند ساڵی داهاتودا بەرهەم بهێنرێت، بتوانن بەهۆیانەوە لەبەرگەهەوای هەسارەکەدا ئەو گازانە بەدی بکەن کە زیندەوەران دەریدەدەن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP