دادگای باڵای ئەمریکا پشتگیری "بڕیاری ناردنەوەی پەنابەران"ی ترەمپ دەکات

- 9/12/2019 2:23:00 PM 2026 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دادگای باڵای ئەمریکا، بە قازانجی ترەمپ بڕیاری بەرتەسک کردنەوەی زیاتری پەنابەرێتی دەرکرد.

بە پێی ڕاپۆرتێکی NBC، دادگای باڵای ئەمریکا ئەمرۆ ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاندوە، مۆڵەتی داوە بە کۆشکی سپی تا بەرتەسکی دژی پەنابەران بەکاربهێنێ.

بەگوێرەی بریارەکەی دادگاش، ئەو بەرتەسکیانەش زۆرێک لە پەنابەرانی ئەمریکای لاتین لە وەرگرتنی مافی پەنابەری لە ئەمریکادا دەگێڕێتەوە.

بەپێی ڕیکارە نوێیەکان کە دادگاکە رێگای پێدەدات، ھەر پەنابەرێک کە سەردانی ئەمریکای کردوە و لە وڵاتێکی سێھەم بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری لە ئەمریکا ھەوڵی نەدابێت، مافی پەنابەری لە ئەمریکای نادرێتێ، ئەوەش وا دەکات  زۆرێک لە هاوڵاتیانی ئەمریکای لاتین کە بەنیازی پەنابەرێتین لە  ئەمریکا لە وڵاتی مەکسیک دەپەڕنەوە، ئیتر مەرجی پێویستیان بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نابێت.

پەنابەرانی ئەمریکای لاتین، وڵاتی مەکیس وەک ڕێڕەوێک بەکاردەهێنن تا لەرێگەیەوە بتوانن بپەرنەوە بۆ ویالایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP