لەروداوێکی هاتوچۆدا لەکۆنگۆ 50 کەس گیانیان لەدەستدا

- 9/12/2019 2:13:00 PM 2802 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
کەمێک بەرلەئێستا و لەروداوێکی هاتوچۆدا لەکۆنگۆی دیموکرات لانیکەم 50 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەی بریندارەکانیش نەزانراوە.

لەوبارەیەوە وەزیری کاروباری مرۆیی کۆنگۆی دیموکرات رایگەیاند، روداوەکە بەهۆی دەرچونی شەمەندەفەرێک لەهێڵی خۆی رویداوە لەپارێزگای (تانگانیکا) لەباشوری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.

بەگوێرە زانیارییەکان، روداوەکە کەتاژمێر 3ی سەرلەبەیانی بەکاتی ناوخۆی ئەو وڵاتە و لەشاری (مایباریدی) رویداوە و تائێستاش ژماری تەواوی قوربانیان دڵنیانەکراوەتەوە. 

هەرچەندە تائێستا زانیاری تەواو لەبارەی بریندارەکانی ئەو روداوە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام وەزیری کاروباری مرۆیی ئەو وڵاتە لەتویتێکدا سەرەخۆی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییەکان کردوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP