خەندان-
نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێکی سەربە سوپای تورکیا چوە ناوچەکانی بەشی باشوری رۆژهەڵاتی ئیدلیب و شاری مەرعەت نوعمان.
بەپێی
هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە کە هێزێکی سەربە سوپای تورکیا چوەتە ناوچەکانی بەشی باشوری رۆژهەڵاتی ئیدلیب و شاری مەرعەت نوعمان.
هێزەکەی سوپای تورکیا زیاتر لە 30 ئۆتۆمبێلی سەربازی بوە
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی روانگەی سوری هێزەکەی سوپای تورکیا زیاتر لە 30 ئۆتۆمبێلی سەربازی بوە و لەبنکەیەکی سەربازی بەشی باشوری رۆژهەڵاتی ئیدلیب جێگیربوە.
ماوەی زیاتر لەدو ساڵە سوپای تورکیا، بەبیانوی روبەروبونەوەی هێزە کوردییەکان و نەهێشتنی هەڕەشە لەسەر سنورەکانی، دواین هێڵی سنورەکانی سوریای بەزاندوە و لەناو شارەکاندا شەڕی گروپە یاخییەکانی ئەو وڵاتە و بەتایبەتیش یەپەگە دەکات.