روسیا هۆشداری ئەگەری رودانی جەنگی ناوەکی دەدات

- 9/12/2019 1:48:00 PM 9678 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سێرگی رایبکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا هۆشداریدا، لە ئەگەری رودانی جەنگی ناوەکی.
جموجۆڵەکان لە ساڵی رابردوەوە بەو ئاراستە نەرێنیەدا لە زیادبوندایە

 


رایبکۆڤ، لە کۆنفرانسیکی رۆژنامەوانیدا لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا وتی" مەترسی رودانی جەنگی ناوەکی، جموجۆڵەکان لە ساڵی رابردوەوە بەو ئاراستە نەرێنیەدا لە زیادبوندایە".
 پێشنیازی کرد بۆ وڵاتانی هەڵگری چەکی ناوەکی لە گرتنەبەری رێگاکانی رێگری لە ئەگەری لەو شێوەیە

 

جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا، پێشنیازی کرد بۆ وڵاتانی هەڵگری چەکی ناوەکی لە گرتنەبەری رێگاکانی رێگری لە ئەگەری لەو شێوەیە، هاوکات لەگەڵ رێوشوێن بۆ کەمکردنەوەی مەترسیەکان لە ئەگەری روداوێکی وادا.
هیچ لایەنێک لە جەنگی ناوەکیدا براوە نابێت

 

لەبەشێکی دیکەی وتەکانیدا، داوای لە وڵاتانە کرد، کە جەخت لە "ناڕەوایی" جەنگێکی هاوشێوە بدەن، وتیشی" لەچوارچێوەی هاوکێشە باوەکاندا، هیچ لایەنێک لە جەنگی ناوەکیدا براوە نابێت".

چەکی ناوکی چەکێکی وێرانکەری زۆر بەھێزە کە لە ئەنجامی کارلێکی گەردیلەییەوە پەیدا دەبێت و تیشکی کوژەر و مەترسیدار بڵاو دەکاتەوە، ھێزی ئەم چەکە لە یەکگرتنی گەردیلەکان و جێگۆڕکێی بارگەی موجەبەوە سەرچاوە دەگرێت و دەرەنجامی ئەم کردارەش چەکێکی ئێجگار مەترسیدار دروس دەبێت.

ھێزی بۆمبێکی بچوکی ناوەکی سەدان جار گەورەتر دەبێت لە ھێزی گەورەترین بۆمبی ئاسایی (باروتی)

 

 

ھێزی بۆمبێکی بچوکی ناوەکی سەدان جار گەورەتر دەبێت لە ھێزی گەورەترین بۆمبی ئاسایی (باروتی)، بە شێوەیەک کە تەنیا یەک بۆمبیی ناوکی توانای تەخت کردنی شارێکی گەورەی ھەیە وەکو ئەو بۆمبەی کە لە شاری ھیرۆشیمای ژاپۆنی تەقیەوە و بوە ھۆی وێران کردنی یەکجاری شارەکە، ھەر لەبەر ئەم ھۆیەشە کە چەکی ناوکی بە یەکێک لە چەکە کۆمەڵکوژەکان دادەنرێت و ھەموو وڵاتێک بە مەبەستی خۆپڕچەک کردن و بەھێز کردنی پێگەکەی ھەوڵی بەدەست ھێنانی دەدات.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP