ئەمریکا و تورکیا چوارەمین چالاکی سەربازی هاوبەشیان لەسوریا ئەنجامدا

- 9/12/2019 1:46:00 PM 1056 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
- له‌ چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی یه‌كه‌م بڕگه‌ی دامەزراندنی ناوچه‌ی ئارام لە خۆرهه‌ڵاتی فورات له‌ سوریا، سوپای توركیا و ئه‌مریكا، چواره‌م فڕینی هاوبەشی هێلیکۆپتەری سەربازییان بەئاسمانی ناوچەکەدا ئەنجامدا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی ئەنادۆڵ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە خۆرهه‌ڵاتی فورات له‌ سوریا، چوار فڕۆکەی هاوبەشی سوپای ئەمریکا و تورکیا ئاسمانی ناوچەکەیان کێوماڵ کردوە.

هاوکات، ئەوەش زاناروە له‌ ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی یه‌كگرتوو له‌ شارۆچكه‌ی ئاكچاكاله‌ی ئورفا، جموجۆڵی ئاسمانیی هەبوە.

لەچوارچێوە جێگیرکردنی ناوچەی ئارام کەتێیدا تورکیا گومانی لەهەنگاوەکانی ئەمریکا هەیە، سوپای توركیا و سوپای ئه‌مریكا پێشتر سێ جار فڕینی هاوبه‌شی هێلیكۆپته‌ر و جارێكیش ده‌ورییه‌ی وشكانییان ئه‌نجامداوه‌.

نیشانەکردن :

#تورکیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP