ئەمریکا لەگەڵ 10 وڵاتدا کۆدەنگی دژی ڤەنزوێلا دروستدەکات

- 9/12/2019 12:48:00 PM 934 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-    

وەک وەڵامدانەوەیەک جموجۆڵە جەنگیەکانەی سەرۆکی ڤەنزوێلا، ئەمریکا لەگەڵ 10 وڵاتی دیکەدا هاوپەیمانیەکی ناوچەیی دەبەستێت.

رۆژی پێنج شەممە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کۆدەنگییەکی ناوچەیی لەگەڵ 10 وڵاتی دیکەی ئەمریکای لاتیندا دروستکردوە لەدژی ڤەنزوێلا، ئەمەش وەک وەڵامدانەوەیەک لەدژی جوڵە جەنگیەکانی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا.

بەپێی راگەیەنراوەکەی پۆمپیۆ، ئەمڕۆ پێنج شەمە دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا لەهەژماری تایبەتب خۆی بڵاویکردوەتەوە، بەشداریکردوە لەکۆدەنگیەک کە کە وڵاتانی ئەمریکاکە لەلایەن  خوان گوایدۆ، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزیۆلا پێشنیازکرابو بۆ دژایەتیکردنی حکومەتی ڤەنزیۆلا.

لەدرێژەی بەیانناممەکەدا پۆمپیۆ ئاماژەشی بەوەکرد، جموجۆڵە جەنگیەکانی ئەم دوایانەی وڵاتی ڤەنزوێلا لەسەر سنورەکانی کۆڵۆمبیا، هەروەها بونی چەندین کۆمەڵەی چەکداری نایاسایی و رێکخراوی تیرۆرستی لەوڵاتەکەدا، ئەوە دەگەیەنێت نیکۆلاس مادورۆ نەک تەنها هەرەشەیە بۆ ئاسایشی ناوخۆی وڵاتەکە، بەڵکو ئاسایشی وڵاتانی دراوسێشی تێکدەدات.

 ڤەنزوێلا روبەروی گەورەترێن قەیران بوەتەوە، کە وڵاتەکە لەمێژوی هاوچەرخدا بەخۆیەوە بینیوە، سەرەرای گرژی ئاڵۆزیە سیاسیەکانی ناوچەکە، لەساڵی 2016 وە ڤەنزوێلا بەدەست پشێوی ئابوریەوە دەناڵێنێت، هەر ئەمەش وایکردوە 3.3 ملیۆن لەدانیشتوانەکەی کۆچبکەن بۆ دەرەوەی وڵات.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP