لەدوای بڕیارێکی ترەمپ بۆرسەکانی جیهان بوژانەوە

- 9/12/2019 12:35:00 PM 10484 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەدوای بڕیارەکەی ئەمرۆی ترەمپ، سەبارەت بە دواخستنی باجی زیادکرواوی گومرگ لەسەر کاڵا چینیەکان، بۆرسەکانی جیهان بوژانەوەیان بەخۆوە بینی.

دوێنێ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رازیبوە بەدواخستنی باجی گومرگی سەر کاڵاچینیەکان کەبڕیاربو لە1ی ئۆکتۆبەر تا 15ی ئۆکتۆبەر جێبەجێبکرێت، ئەوەش وەک نیشاندانی نیازپاکی بۆ هێورکردنەوەی پەیوەندییەکانیان، بەوەش گۆڕانکاری و بوژانەوە لە بۆرسەکانی جیهاندا رویداوە.

ترەمپ ئاشکراشی کردوە، بڕیاری دواخستنەکەی لەسەر داوای جێگری سەرۆک وەزیرانی چین بوە و رایگەیاندوە لەئێستادا هاوڵاتیانی چین سەرقاڵی ئاهەنگی 70 ساڵەی وڵاتەکەیانن. 

هەردوێنێ، لە هەنگاوێکدا بۆ نیشاندانی نیازپاکی، وەزارەتی دارایی چین بڕیاریدا بە لێخۆشبونی گومگری 16  کاڵای ئەمریکی کە پێشتر لەسەریانی زیادکردبو، بڕیاری لێخۆشبونەکە لەدوای رێکەوتی17 ی ئەم مانگە کارا دەکرێت و هەریەکە لە بەرهەمەکان" رۆبیان، گریسی ئۆتۆمبێل ، برینپێچی کیمایی بۆ شێرپەنجەی تیادایە".

ئەنجومەنەکە ئاماژەشی بەوەداوە، لە داهاتودا بەردوام دەبێت لە لێخۆشبونی گومرگی ئەو کاڵا ئەمریکیانەی کە زیان بە کەرتی پیشەسازی و دەستی کار و ژینگە دەگەیەنێت.

ئەنجومەنی لیژنەی گومرگی چین، بریاریشیداوە لە رێکەوتی2ی ئەم مانگەوە تا رێکەوتی18ی مانگی داهاتو، داخوازی نوێنەری وەبەرهێن و پیشەوەرە ناوخۆیەکانی ئەو وڵاتە گەڵاڵە دەکات سەبارەت بە لێخۆشبونی گومرگی ئەو کاڵایانەی کە دەیانەوێت.

رێکەوتی ١٥ی مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردو، دۆناڵد ترەمپ بەشێوەیەکی فەرمی سەپاندنی گومرکی لەسەر لە سەدا 25ی کاڵا هەناردەکانی وڵاتی چین-ی راگەیاند، بەگوێرەی ئەو ریکارەی  ئیدارەکە لەسەر هەناردەی کاڵای چینی، بە بەهای 50  ملیار دۆلار کاڵای هەناردە، گومرکی دەچێتە سەر، هەرزو لە هەنگاوێکی پەرچەکرداردا، بەرپرسانی وڵاتی چین رایانگەیاند، بەهەمان شێوەی ئیدارەی ترەمپ تۆڵە لە ئەمەریکا دەکەنەوە و سەدا 25 گومرک دەخەنە سەر کاڵا هەناردەکانی ئەو وڵاتە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP