بەپەلە

ئیسرائیل: رەنگە ناچاربین شەڕی غەززە بکەین

- 9/12/2019 12:25:00 PM 1628 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
کەمێک بەرلەئێستا بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند رەنگە ناچاربن بەمزوانە شەڕی غەزە بکەین.

بەپێی هەواڵێکی تایمز ئۆف ئیسرائیل، کەمێک بەرلەئێستا لەچاوپێکەوتنێکی رادیۆیدا، بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند رەنگە ناچاربین بەمزوانە شەڕی غەزە بکەن، بەهۆی ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەیکە لەماوەی دوهەفتەی رابردودا بەرۆکی گرتون.

ناتانیاهۆ کە لەئێستادا لەژێر فشاری توڕەیی وڵاتانی ناوچەکە و نەتەوە یەکگرتوەکاندایە بەهۆی راگەیاندنی پلانەکانی خۆی لەدژی فەلەستین و دۆڵی ئوردون، راشیگەیاند، ئیسرائیل بێ پشتوپەنا نیە و هێشتا بەشێک لەوڵاتانی کاریگەر پشتیوانی دەکەن.

راشیگەیاند، هەرچەندە بژاردەی ئەوان نیە، بەڵام ئۆپەراسیۆنێک لەدژی هێزە تیرۆرستییەکانی کەرتی غەزە دەستپێدەکەن.

ئەم لێدوانانەی ناتانیاهۆ لەکاتێکدایە تەنها پێنج رۆژی ماوە بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە و ناتانیاهۆش گەمە سیاسییەکانی خۆی بۆ مانەوە لەدەسەڵات دەستپێکردوە.


نیشانەکردن :

#ئیسرائیل

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP