دادگای سلێمانی بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بکوژانی تاریقی بەقاڵ دەرکرد

- 9/12/2019 12:25:00 PM 4696 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ دانیشتنێکی دیکەی دادگاییكردنی بكوژانی تاریقی بەقاڵ لە دادگای سلێمانی بەڕێوەچو، دادوەر فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ بکوژەکان دەرکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە جارێکی دیکە دانیشتنی دادگاییکردنی بكوژانی تاریقی بەقاڵ بەڕێوەچو، دادوەر فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ بکوژەکان دەرکرد.

حاجی مەولود، خاڵی تاریقی بەقاڵ لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان دوای کۆتایی هاتنی دانیشتنی دادگای سلێمانی رایگەیاند، "داواکاری ئێمە و هەمو خەڵک ئەوەیە بکوژانی تاریق لەسێدارە بدرێن و داواش دەکەین هەرچی زوە بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت".

تاریق ڕۆستەم، ناسراو بە تاریقی بەقاڵ، رۆژی 18ی 12ی 2018 لە پاش داخستنی دوکانەکەی، بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە بێسەروشوێن بو، بەڵام دوای چوار مانگ، دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی، باندێکی کوشتن و دزیکردنیان ئاشکرا کرد و دو تەرمیان هەڵدایەوە کە باندەکە کوشتبویانن و یەکێکیان تاریقی بەقاڵ بو.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP