ڤیدیۆ؛ ئاگر لە شاخی گۆیژەی شاری سلێمانی کەوتەوە

- 9/12/2019 11:37:00 AM 4260 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەیانی ئەمڕۆ ئاگرێک لە شاخی گۆیژەی شاری سلێمانی لە نزیک شوقەکانی بەرزاییەکانی قەیوان کەوتەوە و تا ئێستاش ئاگرەکە کۆنتڕۆڵنەکراوە.

ئاگرەکەی بەیانی ئەمڕۆ تا ئێستا بەردەوامە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانیش سەرقاڵی کۆنڕۆڵکردنی ئاگرەکەن و تا ئێستاش هۆکاری ئاگرەکە دیارنیە.

لەمساڵدا ژمارەیەکی زۆر ئاگر لە هەرێمی کوردستان کەوتوەتەوە و هەزاران دۆنم زەوی پوش و پاوان و درەخت سوتاون و زیانی زۆری ماددی لێکەوتوەتەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP