"دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە هەلومەرجی سزادا بێ مانایە"
رۆحانی و هاوتا فەرەنسیەکەی پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

- 9/12/2019 11:26:00 AM 1197 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمشەو، حەسەن رۆحانی سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسادا ئەنجامداوە و پێی وتوە"لە روانگەی گەلی ئێران و حکومەتەکەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە هەلو مەرجی  سزا سەپێنراوەکاندا هیچ واتایەکی نیە".
ئێران ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمیەکە

 


رۆحانی لەبەشێکی دیکەی وتەکانیدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەگەر رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپادا یەکلای بکرێتەوە، ئەوا ئێران ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمیەکە.

رۆحانی وتوشیەتی" کۆبونەوەی ئێران لەگەڵ وڵاتانی پێنج کۆ یەک تەنها کاتێک رێی تێ دەچێت کە سزاکانی سەر ئێران هەڵبگیرێن".
رۆحانی رێزی لەو هەوڵانەی حکومەتەکەی ماکرۆن گرت

 

سەبارەت بە دەستپێشخەری حکومەتی فەرەنسا لە پێدانی15 ملیار دۆلار بە ئێران لە بەرامبەر گەڕانەوە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمیەکە، رۆحانی رێزی لەو هەوڵانەی حکومەتەکەی ماکرۆن گرت و سوربونی ئێرانی لە دەرچونی زیاتر لە رێککەوتنە ئەتۆمیەکە و جێبەجێکردنی قۆناغی سێیەمی بە ماکرۆن راگەیاند


لایخۆشیەوە، ئیمانیۆل ماکرۆن پێداگری ولاتەکەی لە هەنگاو و دانوستانەکان لەگەڵ کاربەدەستانی واشنتن سەبارەت بە پێشنیارەکانی فەرەنسا بۆ ئەمریکا بۆ رۆحانی دوپاتکردوەتەو.

رۆحانی و هاوتا فەرەنسیەکەی، لەسەر ئەوەش رێککەوتن کە لە راوێژەکانی نێوانیان بەردەوام بن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP