بەپەلە

نرخی نەوتی خاو جارێکی دیکە بەرزبوەوە

- 9/12/2019 10:20:00 AM 1688 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بۆ پڕکردنەوەی ئەو زیانەی بەهۆی ململانێ بازرگانییەکانی نێوان پەکین و واشنتن لە ئابوری هەردو وڵات کەوت، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بڕی نەوتی خاوی لە  عەمبارەکانی بەرێژەیەکی بەرچاو کەمکردەوە، ئەوەش جارێکی دیکە نرخی نەوتی خاوی لە بازارەکاندا بەرزکردەوە

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 45 سەنت بەرزبوەتەوە لە دوایین مامەڵەدا بە 61.26 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، واتا بەڕێژەی 0.7% بەرزبوەتەوە.

لە هەمانکاتدا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا 50 سەنت بەرزبوەتەوە و بە 56.25 دۆلار مامەڵەی پێکراوە، واتا بەرێژەی 0.9% بەرزبوەتەوە.

رۆژی رابردو چین ئەو باجە گومرگییە زۆرەی کە لە ساڵی 2018 لەسەر هەندێک لە بەرهەمی وڵاتی ئەمریکا داینابو لایبرد، لەبەرامبەریشدا دۆناڵد ترەمپ، زیادکردنی باجە گومرکییەکانی سەر کەلوپەلەکانی وڵاتی چینی بۆ ماوەیەک دواخست.

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP