ئەمریکا زیادکردنی باجی گومرگی سەر کاڵا چینیەکان دوادەخات

- 9/12/2019 9:35:00 AM 949 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند رازیبوە بەدواخستنی باجی گومرگی سەر کاڵاچینیەکان کەبڕیاربو لە1ی ئۆکتۆبەر تا 15ی ئۆکتۆبەر جێبەجێبکرێت، ئەوەش وەک نیشاندانی نیازپاکی بۆ هێورکردنەوەی پەیوەندییەکانیان.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، ئێوارەی دوێنی چوارشەممە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رازیبوە بەدواخستنی باجی گومرگی سەر کاڵاچینیەکان کەبڕیاربو یەکی ئۆکتۆبەر تا 15ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ جێبەجێبکرێت، ئەوەش وەک نیشاندانی نیازپاکی بۆ هێورکردنەوەی پەیوەندییەکانیان.

دۆناڵدترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا لەیەکی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ تا 15ی ئۆکتۆبەر باجی گومرگی سەر کاڵا چینییەکان بەقەبارەی 250 ملیار دۆلار زیادبکات، ئەوەش لەچوارچێوەی ئەو جەنگە بازرگانییەکەی کە لەنێوانیاندا دروستبوە.
بڕیاری دواخستنەکەی لەسەر داوای جێگری سەرۆک وەزیرانی چین بوە

ترەمپ ئاشکراشی کردوە، بڕیاری دواخستنەکەی لەسەر داوای جێگری سەرۆک وەزیرانی چین بوە و رایگەیاندوە لەئێستادا هاوڵاتیانی چین سەرقاڵی ئاهەنگی 70 ساڵەی وڵاتەکەیانن. 

بەگوێرەی بڕیارەکانی ترەمپ باجی گومرگی سەر کاڵا چینییەکان بەڕێژەی لەسەدا 25 بۆ لەسەدا 30 زیاددەکرێت و ئەوەش زیانێکی گەورە بەئابوری چین دەگەیەنێت. 

نیشانەکردن :

#ئەمریکا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP