شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان كۆدەبنەوە

- 9/12/2019 9:20:00 AM 987 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ شاندێكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان  بۆ خستنەڕوی داتا و زانیاریی پێویست لە بارەی گفتوگۆی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ كۆدەبنەوە.
 بڕیاردرا هەفتەی داهاتو شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات

 

دوێنێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوەوە، بەپێی راگەیەندراوی کۆبونەوەکە، بڕیاردرا هەفتەی داهاتو شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بە مەبەستی گفتوگۆ و ئالوگۆڕکردنی زانیاری سەبارەت بە پرسی بودجە و بەشداری هەرێمی کوردستان لە قۆناخی سەرەتای ئامادەکردنی رەشنوسی بودجەی 2020 لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
 بڕیاردراوە ئەمڕۆ پێنجشەممە شاندێکی حکومەتی هەرێمی كوردستن لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردراوە ئەمڕۆ پێنجشەممە شاندێکی حکومەتی هەرێمی كوردستن لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە بۆ خستنەڕوی داتا و زانیاریی پێویست لە بارەی گفتوگۆی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق.

دوای کۆبونەوەی دوێنێ ئەنجومەنی وەزیران، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، هەفتەی داهاتو شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەكات، بە مەبەستی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری سەبارەت بەپرسی بودجە و بەشداری هەرێمی کوردستان لە قۆناخی سەرەتای ئامادەکردنی رەشنووسی بودجەی 2020 لەلایەن وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد،‌ هەرێمی کوردستان به‌ گوێره‌ی ده‌ستور نیازی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ له‌سه‌ر سه‌رجه‌م كێشه‌كان هه‌یه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP