روسیا: پلانەکانی ناتانیاهۆی قەیرانی گەورە لەناوچەکە دروستدەکات

- 9/12/2019 9:12:00 AM 1372 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند پلانەکانی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پاش هەڵبژاردنەوەی قەیرانی سیاسی گەورە ئاڵۆزی زیاتر لەناوچەکە دروستدەکات.
قەیرانی سیاسی گەورە و ئاڵۆزی زیاتر لەناوچەکە دروستدەکات

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، ئەمڕۆ پێنجشەممە سێرگی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند پلانەکانی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پاش هەڵبژاردنەوەی بۆ داگیرکردنی دۆڵی ئوردون و بانکی رۆژئاوا قەیرانی سیاسی گەورە و ئاڵۆزی زیاتر لەناوچەکە دروستدەکات.

ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی روسیا پاش ئەوە هات کە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئامادەیی خۆی بۆ دانوستان لەگەڵ ڤیلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا نیشانداوە.

وەزیری دەرەوەی روسیا راشیگەیاند، پلانە راگەیەنراوەکەی ناتانیاهۆی کاردانەوەی زۆر نەرێنی لەلایەن جیهانی عەرەبییەوە لێکەوتەوە و داوای کۆبونەوەی راستەوخۆی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیشی کرد.

بڕیاروایە ئەمڕۆ پێنجشەممە بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی هاوینەهەواری سۆشی روسیا بکات و چاوی بەڤیلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا بکەوێت.

لەئێستادا ناتانیاهۆ هەوڵی مانەوەی لەسەر کورسی دەسەڵات دەدات بۆ تۆمارکردنی درێژترین ماوەی مانەوە وەک سەرۆک وەزیران.

نیشانەکردن :

#روسیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP