ڤیدیۆ..پاش ئەوەی بە گوڕی شەش هەزار ڤۆڵت كارەبا دەتەقێتەوە، لە مردن رزگاری دەبێت

- 9/11/2019 11:03:00 PM 9732 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

روداوێكی نامۆ لە كارگەیەكی  كانزایی، لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و پێگەكانی ئینتەرنێت بڵاوبوەوە كە لە ناوچەیەكی روسیا رویدا و پاش زەبرێكی كارەبایی بەهێز ژیانی كەسێك رزگاری بو.

بە گوڕی شەش هەزار ڤۆڵت كارەبا دەتەقێتەوە و لە ئەنجامدا ئاگرێكی گەورە و بەهێز كڵپەدەكات

ئەو روداوە، لە ناوچەی مورمانسك-ی روسیا رویداوە و چاوی كامێراكانیش تۆماریان كردوە، كە تێیدا كاتێك كارمەندێك هەڵدەستێت بە لێكردنەوە و لابردنی وایەرێكی كارەبا، بە گوڕی شەش هەزار ڤۆڵت كارەبا دەتەقێتەوە و لە ئەنجامدا ئاگرێكی گەورە و بەهێز كڵپەدەكات.

لەسەدا 60ی جەستەی سوتاوە

كڵپە و گوڕی ئاگرەكە كارمەندانی چواردەوری پێگەی روداوەكە هەڵدەدات، ئەو كارمەندەی كێبڵی كارەباكەشی لابرد بەهۆی ئاگرەكەوە لەسەدا 60ی جەستەی سوتاوە.

بە گوێرەی زانیاریە سەرەتاییەكان، بەهۆی ئەوەی كارمەندەكە لەكاتی ئەنجامدانی كارەكەیدا هیچ هۆكارێكی پارێزگاریكردن لە خودی پێنەبوە لە پۆشاكی تایبەت بەو كارە، لێپێچینەوە ئەنجامدەدرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP