جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەلایەن سەرۆک وەزیرانى لوبنانەوە پێشوازى لێکرا

- 9/11/2019 10:57:00 PM 2233 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پاش ئەوەى ئەمڕۆ بەسەردانێک قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان گەشت بە بەیروتی پایتەختى لوبنان، ئێوارەى ئەمڕۆ لە بەیروت لە لایەن سەعد حەریرى سەرۆک وەزیرانى لوبنانەوە پێشوازى لێکراو پێکەوە کۆبونەوە.

جیگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکیدا لە پەیجى تایبەتى خۆى لە فەیسبوک دەربارەى کۆبونەوەکەى لەگەڵ سەعد حەریرى دەڵێت"  ئەمڕۆ لە بەیروت لەگەڵ بەڕێز سەرۆک وەزیرانی لوبنان سەعد حەریری کۆبومەوە"

قوباد تاڵەبانی نوسیویەتیشی "باسمان لە پرسە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان لوبنان و هەرێمی کوردستان کرد"

هەردولا، جەختیان کردوەتەوە لە گرنگی کردنەوەی کونسوڵخانەی فەرمی لوبنان لە هەرێمی کوردستان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP