واشنتن پۆست: دەسکەوتی جۆن بۆلتن، تەنها شێوانشێوی و تەگەرەنانەوە و پاشاگەردانی بو

- 9/11/2019 10:22:00 PM 2757 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

رۆژنامەی واشننتن پۆستی ئەمریکی، لەبابەتێکیدا دوای جیابونەوەی راوێژکاری نیشتیمانی ئەمریکا لە کۆشکی سپی نوسیویەتی "دەستکەوتی جۆن بۆڵتن، تەنها پاشاگەردانی بوە".

لە بابەتی رۆژنامەکەدا، وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی دەبو زوتر لەسەر دەسەڵات لاببردرایە، پشێوی و تەگەرە دروستکردن، بە میراتی بەجێماوی جۆن بۆلتن ناوبردوە.

واشنتن پۆست لە شیکردنەوەی ئەو ڕوداوە نوسیویەتی، "لەسەر دەسەڵات لابردنی جۆن بۆلتن، کردەیەکی مەنتقی بو" .

لە بەشێکی دیکەی بابەتەکەی ئەو رۆژنامە ئەمریکیە  ئاماژەی کردوە بە " هەڵوێستی شەڕخوازانەی بۆلتن  و نوسراوە"بۆڵتن  لایەنگری کردەی سەربازی دژ بەدوژمنان و خەنیمانی ئەمریکا و نەیاری دانوستان لەگەڵ کۆریای باکور و ئێران بو".

ئێوارەی دوێنێ چوارشەمە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە تویتێكیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە "بە جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەكەی راگەیاندوە كە كۆشكی سپی چیتر پێویستی بە كارەكانی ئەو نەماوە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP