وێنە: لە هەڵەبجە پەردە لەسەر پەیکەری چاوەڕوانی لادرا

- 9/11/2019 9:36:00 PM 1300 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ 11/9/2019 لە مەڕاسیمێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەڵەبجە لە مەراسیمێکدا شایستەدا بەئامادەبونی پارێزگارى هەڵەبجە و کاربەدەستە باڵاکانى شارەکە وھاوڵاتیان و کەسوکاری منداڵانی ونبوی ھەڵەبجە، لە باخی گشتی ھەڵەبجە پەردە لەسەر پەیکەری چاوەڕوانی لادرا .

پەیکەرەکە لە شێوەی مامۆستا فەخرەدین حاجی سلیم نەخشێنراوە و کراوە بە سمبولى چاوەڕوانى و هیواى کەسوکارى ونبوەکانى کیمیابارانى هەڵەبجە، مامۆستا فەخرەدین خاوەنی دو منداڵی ونبو بوە و تاوەکو لە ژیاندابو لە ھەوڵی بەردەوام دابوو بۆ دۆزینەوەی منداڵانی ونبوی ھەڵەبجە و ئاشناکردنەوەیان  بە کەسوکاریان، بەڵام مامۆستا فەخرەدین بە ونبوەکانى خۆى نەگەشتەوە و وەفاتى کرد.

پەیکەرەکە لەلایەن ھونەرمەند ھونەر ساحب-ەوە دروستکراوە و پارێزگاری ھەڵەبجە سپۆنسەری کارەکەى کردوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP