بەپەلە

مایكل شوماخەر دوای پێنج ساڵ لە بێهۆشی "لە خەوە قوڵەکەی" هەستایەوە

- 9/11/2019 6:00:00 PM 2889 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای ئەوەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ، مایكل شوماخەری ئەڵمانی شۆفێری تیمی فێراری لە پێشبڕكێكانی فۆرمەلاوەن و پاڵەوانی جیهان لە بێ هۆشیدا مایەوە، ئەمرۆ جارێكی دیكە ژیان بۆ ئەو یاریزانە گەراییەوەو لە دۆخی كۆما دەرچو.

 شوماخەر پێنج ساڵ بەر لە ئێستا لەگەڵ كچە بچوكەكەیدا سەردانی فەرەنسایان كرد بۆ ئەوەی گەشتێك بكەن بە چیا بەفرینەكانی فەرەنسا و خلیسكانی سەر بەفر ئەنجام بدەن، بەڵام ئەو رۆژە بۆ شوماخەر ڕەش دەبێت و بە شێوەییەكی خراپ بەردەبێتەوەو بەشی پشتەوەی سەری بەهۆی بەركەوتنی بە تاشە بەردێك زامدار دەبێت و بە پەلە ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی ئەو وڵاتە دەكرێت.

لەو رۆژەوە ئەو پاڵەوانەی جیهان لە بێ هۆشیدایە كە پێی دەوترێت كۆما، زۆر چار لە ماوەی ئەم چەند ساڵە هەواڵی جۆراو جۆر لە بارەی ئەو یاریزانەوە بڵاو دەكراییەوە، بەڵام خێزانەكەی هەموشتێكیان لە بارەی تەندروستی شوماخەرەوە دەشاردەوە، ئەوەی ئاشكرا بو تەنها ئەوەبو كە پزیشكەكان لەو كاتەدا ئاماژەیان بە دۆخی بێ هۆشی ئەو یاریزانەداو ئاشكریان كرد تەنها هیوا بۆ زیندو مانەوەی شوماخەر وەڵامدانەوەی توانای جەستەی ئەو یاریزانەیە لەگەڵ ئەو دۆخەی بە سەریدا هاتوە.

مایكل شوماخەری تەمەن 50 ساڵ دوای تێپەرینی پێنج ساڵ بەسەر ئەو روداوە ئەمرۆ جارێكی دیكە ژیانی بۆ گەڕاییەوەو لە حاڵەتی كۆما دەرچوەو هۆشی هاتۆتەوە بەرخۆی.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP