نرخی بلیتی چونە ژورەوەی خانمانی ئێران بۆ ناو گۆڕەپانەکانی تۆپی پێ، خۆسوتاندنی ژنێک بو

- 9/11/2019 5:01:00 PM 5212 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

عەلی رابعی، وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، لەمەولا هەمو خانمانی ئەو ولاتە دەتوانن بچنە ناو گۆڕەپانەکانی تۆپی پێی، ئەوەش دوای خۆسوتاندنی ژنێک بەهۆی دادگایکردنی لەسەر چونە ناو گۆرەپانی تاران.
 لە ئەمرۆ بەدواوە خانمان دەتوانن وەک هاندەر لە گۆڕەپانەکانی تۆپی پێی ئێران بۆ تەماشاکردنی یاریەکانی تیپی میلی ئێران ئامادە بن

 

رابعی وتی" لە ئەمرۆ بەدواوە خانمان دەتوانن وەک هاندەر لە گۆڕەپانەکانی تۆپی پێی ئێران بۆ تەماشاکردنی یاریەکانی تیپی میلی ئێران ئامادە بن، قەبارەی گۆڕەپانەکانە ئامادەیە و دەکرێت لە یاری یانەکانیشدا ئامادە بن".


ئەو بڕیارەی حکومەتی ئێران، بەهۆی نارەزایی بەرفراوانی خەڵکی ئەو وڵاتەبو لەدوای گیان لەدەستدانی سەحەر خودایاری، بەکارهێنەرانی تۆرە کۆمەلایەتیەکان بە هاشتاگی کچی شین (دختر ئابی) ئیدانەی ئەو بڕیارەی حکومەتیان کرد لە چونە ژورەوەی خانمان  بۆ ناو گۆڕەپانەکان و داوای هەڵوەشاندنەوەیان دەکرد.

دوای ئەم روداوە یەكێتی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) بە توندی هەڕەشەی لە بەرپرسانی یەكێتی تۆپی پێی ئێرانی كرد، گەربێت و لە رێگریكردنی خانمان بۆ نێو یاریگەكان بەردەوام بن ئەوا سزایەكی توند بەسەر تۆپی پێی ئەو وڵاتەدا دەسەپێنێت.

سەحەر خودیاری،  تەمەن ٢٩ ساڵ، مانگی ئازاری ئەمساڵ بۆ تەماشاکردنی یاریەکی تۆپی پێ لە یەکێک لە گۆڕەپانەکاندا "خۆی وەک پیاو گۆڕیوە و لەلایەن پاسەوانانی گۆڕەپانەکەوە پێی زانراوە"، بەهۆی دادگای کردنی  رێکەوتی 6 ی ئەم مانگە بەردەم دادگای تاراندا گڕی لە گیانی خۆی بەردا، بەهۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەستدا.
 لەدوای شۆرشی ئیسلامی ئێرانەوە لە ساڵی 1979، کۆماری ئیسلامی ئێران بەپێی یاسای تایبەتی خۆی ئامادەبونی ژنان لە گۆرەپانەکانی تۆپی پێ و بالە و باسکە قەدەغەکردوە، ماوەی چەندین دەیەیە رێکخراوەکانی مافی ژنان و چالاکوانان داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسایە دەکەن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP