رۆحانی بۆ ئەمریکا: واز لە سیاسەتی شەرانگێزی بهێنە

- 9/11/2019 4:16:00 PM 1114 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران داوا لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەکات " واز لە سیاسەتی شەڕانگێزی بهێنێت".
 ئەمریکا دەبێت لەوە تێبگات، شەرفرۆشتن و سیاسەتی شەڕانگێزی، لە بەرژەوەندی ئەواندا نیە

 


رۆحانی وتی" ئەمریکا دەبێت لەوە تێبگات، شەرفرۆشتن و سیاسەتی شەڕانگێزی، لە بەرژەوەندی ئەواندا نیە، دەبێت وازیان لێبهێنێت".

ئەو وتانەی رۆحانی دوای ئەوە دێت، دوێنێ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەكەی لە پۆستەكەی دورخستوەتەوە و هەفتەی داهاتو كەسێكی دیكە بۆ ئەو پۆستە دەستنیشاندەكات.
نیشنایەکی رونە کە واشنتن لە هەڵمەتی سەپاندنی سزا بەسەر تاراندا شکستی هێناوە

 

هاوکات بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکایەتی ئیران سەبارەت بە دورخستنەوەی بۆڵتن رایگەیاند،"دورکەوتنەوە جۆن بۆلتن، راوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانی ئەمریکا لە کۆشکی سپی، نیشنایەکی رونە کە واشنتن لە هەڵمەتی سەپاندنی سزا بەسەر تاراندا شکستی هێناوە".

لەلایەکی دیکەوە، مەجید تەختەرەڤانچی نێردەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژەی بەوەکردوە، دورخستنەوەی جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی ئەمریکا تاران راناکێشێت بۆ کۆبونەوە لەگەڵ ئەمریکا.

ئێوارەی دوێنێ چوارشەمە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە تویتێكیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە "بە جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەكەی راگەیاندوە كە كۆشكی سپی چیتر پێویستی بە كارەكانی ئەو نەماوە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP