خەندان بڕیارەکانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات

- 9/11/2019 3:54:00 PM 27277 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەبارەی چەند پرسێکەوە کۆبوەوە و کۆمەڵێک بڕیاریشی دەرکرد، لەوانە دروستکردنی شاندێک بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتو سەردانی بەغدا بکات.
بڕیاردرا هەفتەی داهاتو شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوەوە، بەپێی راگەیەندراوی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا هەفتەی داهاتو شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بە مەبەستی گفتوگۆ و ئالوگۆڕکردنی زانیاری سەبارەت بە پرسی بودجە و بەشداری هەرێمی کوردستان لە قۆناخی سەرەتای ئامادەکردنی رەشنوسی بودجەی 2020 لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
بڕیاردراوە بانگهێشتی لیژنەکانی دارایی، نەوت وگاز هەروەها لیژنەى یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەرێمی کوردستان بکرێت

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیاردراوە بانگهێشتی لیژنەکانی دارایی، نەوت وگاز هەروەها لیژنەى یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەرێمی کوردستان بکرێت.
رۆژی پێنجشەممە شاندێکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ خستنەڕوی داتا و زانیاریی پێویست لە بارەی گفتوگۆی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ

 

لە راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتوە، رۆژی پێنجشەممە شاندێکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ خستنەڕوی داتا و زانیاریی پێویست لە بارەی گفتوگۆی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.
بڕیاردرا لیژنەیەکی تایبەت پێکبهێرێت بۆ هەڵسەنگاندنی پڕۆژەی سەرژمێرییەکە بەرەچاوکردنی بەرژەوەندی کوردستانییان بە هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانەوە

 

لە بڕگەی دوەمی کۆبونەوەکەدا، وەزیری پلاندانان راپۆرتێکی سەبارەت بە پڕۆژەی سەرژمێری لە عێراق پێشکەش کرد، کە بڕیارە ساڵی 2020 ئەنجام بدرێت، وەزیری پلاندانان تیشکی خستە سەر لایەنەکانی ئەم پڕۆژەیە و ئامادەکارییەکانی هەرێمی کوردستان، لەمبارەیەوە بڕیاردرا لیژنەیەکی تایبەت پێکبهێرێت بۆ هەڵسەنگاندنی پڕۆژەی سەرژمێرییەکە بەرەچاوکردنی بەرژەوەندی کوردستانییان بە هەمو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانەوە.

لە کۆتاییدا، کۆبونەوەکە گفتوگۆی لە بارەی میکانیزمی نوێ بۆ رێکخستنەوەی باج کرد بە شێوەیەک لە بەرژەوەندی گشتیدا بێت، لەمبارەیەوە ئەنجومەنی وەزیران پرۆژەی پەیڕەوی تایبەت بە تیانوسی بازرگانی (الدفاتر التجاریه‌)ی پەسەند کرد، کە میکانیزمی نوێ لە خۆدەگرێت بۆ رێکخستنەوەی باج.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP