قوباد تاڵەبانی سەردانی لوبنان دەکات

- 9/11/2019 3:34:00 PM 12433 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە بەیروتی پایتەختی لوبنان.

سەمیر ھەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بەمەبەستی بەشداریکردن لە دیداری زانکۆی ئەمریکی لە بیروت، ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی سەردانی لوبنانی کردوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە لەو دیدارەدا وتارێک پێشکەش بکات سەبارەت بە تەحەدداکانی بەردەم ھەرێمی کوردستان و عێراق لەروی ئەمنی و ئابورییەوە و گۆڕانکاری ناوچەکە بە گشتی.

وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیران وتیشی، "ھەر لەمیانی سەردانەکەیدا قوباد تاڵەبانی چەند کۆبونەوەیەک ئەنجام بدات".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP