ئێران: دورخستنەوەی بۆڵتن تاران راناکێشێت بۆ کۆبونەوە لەگەڵ ئەمریکا

- 9/11/2019 3:26:00 PM 2075 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
نێردەی تاران لەنەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، دورخستنەوەی جۆن بۆڵتنی راوێژکاری ئاسایشی ئەمریکا تاران راناکێشێت بۆ کۆبونەوە لەگەڵ ئەمریکا.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاژانسی ئیرنای ئێرانی لێدوانێکی مەجید تەختەرەڤانچی نێردەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بڵاوکردۆتەوە کەتێیدا ناوبراو ئاماژەی بەوەکردوە، دورخستنەوەی جۆن بۆڵتنی راوێژکاری ئاسایشی ئەمریکا تاران راناکێشێت بۆ کۆبونەوە لەگەڵ ئەمریکا.
کەشوهەوای کۆبونەوەکان لەبارنیە لەکاتێکدا سزاکانی سەر وڵاتەکەی بەردەوامن

مەجید راشیگەیاندوە، کەشوهەوای کۆبونەوەکان لەبارنیە لەکاتێکدا سزاکانی سەر وڵاتەکەی بەردەوامن و ئێران ناتوانێت نەوتەکەی بفرۆشێت.

لای خۆشییەوە، حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، پێویستە ئەمریکا کۆتایی بەفشارەکانی بهێنێت و سیایەتی توندی خۆی دژی وڵاتەکەی بگۆڕێت.

وتیشی تاران پابەندبونی خۆی بەرێکەوتنە ئەتۆمییەکە کەمدەکاتەوە هەرکات پێویست بکات. 

نیشانەکردن :

#ئێران_ئەمریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP