لەبه‌دلیسی باکوری کوردستان وه‌رگه‌ڕانی مینی پاسێك گیانله‌ده‌ستدانی 10 كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌

- 9/11/2019 1:37:00 PM 1369 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
له‌ ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی مینی پاسێك له‌ شارۆچكه‌ی هیزان سه‌ربه‌ پارێزگای به‌دلیس لەباکوری کوردستان، 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و حه‌وتی دیكه‌ش برینداربون.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، مینی پاسەکە له‌نزیك گوندی كاڵكانڵی سەربە شارۆچكه‌ی هیزان،  وەرگەڕاوەو كه‌وتۆتە ناو كه‌نده‌ڵانێكه‌وه‌.
10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و حه‌وتی دیكه‌ش برینداربون

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، له‌ ئه‌نجامی روداوه‌كه‌دا، 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و حه‌وتی دیكه‌ش برینداربون.

ده‌ستبه‌جێ برینداره‌كان به‌ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن گه‌یه‌نرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیزان.

لەوبارەیەوە ئۆكتای چاغاتای پارێزگاری به‌دلیس جەختی لەسەر روداوەکە کردەوە و راگەیاند، "له‌ ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی مینی پاسێك له‌ گوندی كاڵكانڵی، 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و حه‌وتی دیكه‌ش برینداربون. برینداره‌كان گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیزان".

نیشانەکردن :

#تورکیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP