قوباد تاڵەبانی بەشداری کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ناکات

- 9/11/2019 1:19:00 PM 44967 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، قوباد تاڵەبانی بەشداری کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ناکات.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، بە سەردانێکی رەسمی لە وڵاتی لوبنانە

 

سەمیر ھەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، "قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، بە سەردانێکی رەسمی لە وڵاتی لوبنانە، بۆیە ئەمڕۆ بەشداری کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ناکات".
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێی دەرئەنجامی کۆبونەوەی هاوبەشی حکومەتی هەرێم و فراکسیۆنە کوردستانییەکان

 

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و بۆ خستنەڕوی دەرئەنجامی کۆبونەوەی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق کە لە رۆژی هەشتی ئەیلول ئەنجامدرا.

هەشتی ئەم مانگە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانیەکان لە پەرلەمانی عێراق کۆبوەوە و لەبارەی دانوستانەکانی نێوان شاندی هەرێم و بەغدا گفتوگۆیان کرد.

تەوەرێكی دیكە كۆبونەوەكە گفتوگۆکردنە لە بارەی کاریگەری و مەترسییەکانی پڕۆژەی سەرژمێری کە بڕیارە لە ساڵی 2020 لە عێراق بکرێت، هەروەها چەند بابەتێكی پەیوەندیدار بە وەزارەتی دارایی گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP