پۆلیسی راپەڕین: بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا

- 9/11/2019 1:10:00 PM 1397 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی سەنگەسەر سەر بە قەزای پشدەر بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، "کاتژمێر 10:00ی بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی سەنگەسەر سەر بە قەزای پشدەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری (پیکاب/نیسان) و تراکتۆرێکی جۆری خۆیان بەیەکدا کێشاو بەو هۆیەشەوە شۆفێری تراکتۆرەکە بەناوی کە لەدایک بووی 1950 دانیشتوی ناحیەی سەنگەسەر گیانی لەدەستداوە".

ئاماژە بەوەشکراوە، ناوبراو باوکی 15 کوڕ و کچە و پیشەی کاسب بوە، دوایی ڕوداوەکەش مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر گەیشتونەتە شوێنی مەبەست، بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی 24 لە یاسایی هاتوچۆ شۆفێری ئۆتۆمبیلی پیک ئاپەکە راگیراوە.

پۆلیس دەشڵێت، دوای توێکاری بۆ تەرمی شۆفێری تراکتۆرەکە ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP