"ئەمریکا پشتیوانی تیرۆر دەکات"
چاوشئۆغڵو: هەنگاوەکانی ئەمریکا تەنها جوانکارییە و هەنگاوی جدی نین

- 9/11/2019 12:08:00 PM 1302 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی فورات  لەسوریا رایگه‌یاند، "ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی نراون یان ئه‌وانه‌ی ده‌گوترێت ده‌نرێن، ژمارەیەک هه‌نگاوی جوانكارین و هەنگاوی جدی نین''.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، ئەمڕۆ چوارشەممە مه‌ولود چاوشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ،لەمیانەی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مۆنتینیگرۆ، دارمانۆڤیچ، لەكۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا   رایگه‌یاند، "ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی نراون یان ئه‌وانه‌ی ده‌گوترێت ده‌نرێن، ژمارەیەک هه‌نگاوی جوانكارین و هەنگاوی جدی نین''.

چاوشئۆغڵو وه‌بیریهێنایه‌وه‌ كه‌ توركیا و ئه‌مریكا دەرچونی هاوبه‌شی هێزەکانیان ده‌ستپێكردوه‌ و له‌ چوارچێوه‌ی كاره‌كانی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارامدا یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ دامه‌زراندنی ناوه‌ندی هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش نراوه‌ و، ئه‌مه‌یشی به‌ ده‌ستپێكێكی باش ناوبرد، بەڵام ده‌بینین ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت بچێته‌ قۆناغێكی سه‌رقاڵكردنه‌وه‌ و توركیاش له‌گه‌ڵ ئه‌و قۆناغه‌دا رابهێنێت.
ئەمریکا به‌ڵێنه‌كانی نه‌بردوه‌ته‌ سه‌ر و نه‌خشه‌ رێگاكه‌ی پشتگوێخستوە

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەو هەنگاوەی ئەمریکای بەنه‌خشه‌ رێگای منبج و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رێكخراوی یه‌په‌گه‌ بەراوردکرد کە تێیدا ئەمریکا به‌ڵێنه‌كانی نه‌بردوه‌ته‌ سه‌ر و نه‌خشه‌ رێگاكه‌ی پشتگوێخستوە. 

ناوبراو راشیگه‌یاند، بۆئه‌وه‌ی منبجێكی دیكه‌ روونه‌داته‌وه‌ ئه‌م هۆشدارییانه‌ ده‌ده‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیش گومانەکانی خۆی لەوبارەیەوە رونکردۆتەوە.  
باسی به‌ناو هاوپه‌یمانێك ده‌كه‌ین كه‌ ناتوانێت سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵسوكه‌وت بكات و سه‌ربه‌خۆبێت له‌رێكخراوێكی تیرۆریستی 

چاوشئۆغڵو وتیشی،" ئێمه‌ له‌وباره‌وه‌ هه‌ڵوێستمان رونه‌، له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م تابلۆیه‌ بریتییه‌ له‌ تابلۆیه‌كی واتادار، ئه‌و دۆخه‌ نیشانده‌دات كه‌ وڵاتێكی تێكه‌وتوه‌ خۆی به‌ پێشه‌نگ ده‌زانێت له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا. باسی به‌ناو هاوپه‌یمانێك ده‌كه‌ین كه‌ ناتوانێت سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵسوكه‌وت بكات و سه‌ربه‌خۆبێت له‌رێكخراوێكی تیرۆریستی کە یەپەگەیە" 
ئه‌مریكا له‌كاتێكدا ئه‌م هه‌نگاوه‌ جوانكارییانه‌ له‌گه‌ڵ توركیادا ده‌نێت، له‌ولاوه‌ خه‌ریكی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان

ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا له‌كاتێكدا ئه‌م هه‌نگاوه‌ جوانكارییانه‌ له‌گه‌ڵ توركیادا ده‌نێت، له‌ولاوه‌ خه‌ریكی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان و پشتگیرییان ده‌كات و به‌هێزیان ده‌كات و رایگه‌یاند، پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ له‌ رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان، بابه‌تێكی ئه‌منیی نه‌ته‌وه‌ییه‌ بۆ توركیا.
هه‌رگیز له‌و بابه‌ته‌ چاوپۆشی ناكه‌ین

چاوشئۆغڵو راشیگەیاند: "هه‌رگیز له‌و بابه‌ته‌ چاوپۆشی ناكه‌ین، ئه‌مڕۆ چاوپۆشییه‌ك بكرێت، ده‌كرێت روبه‌ڕوی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ترمان بكاته‌وه‌. وه‌ك به‌ڕێز سه‌ركۆماریش جه‌ختیكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م دانوستانانه‌ ئه‌نجامێكیان نه‌بێت، ئێمه‌ هه‌مو ئاماده‌كارییه‌كمان ئه‌نجامداوه‌ و ده‌چینه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌. وه‌ك چۆن عه‌فرین و ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فوراتمان له‌ داعش و یه‌په‌گه‌  پاكرده‌وه‌، ئه‌وێش پاكده‌كه‌ینه‌وه‌. ناوچه‌ی ئارام پێكدێت و له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌قامگیری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌".

چاوشئۆغڵو له‌باره‌ی قوبرسیشه‌وه‌ رایگه‌یاند، توركیا هیچ بژارده‌یه‌كی وه‌لانەناوە و پێویسته‌ بژارده‌ی دیكه‌ش هه‌ڵبسه‌نگێنرێت و گوتی،

"هیچ واتایه‌كی نییه‌ ته‌نها به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رزاره‌كی دانوستان ده‌ستپێبكرێت".

ناوبراو گوتیشی، "ئێمه‌ كۆمه‌ڵێك هێڵی سورمان هه‌یه‌ بۆ توركی قوبرس. گرنگترین پێكهاته‌ی ئه‌مه‌ش یه‌كسانیی سیاسی، به‌شداریی كاریگه‌ر و سه‌رۆكایه‌تییه‌ به‌نۆره‌".

نیشانەکردن :

#تورکیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP