دورخستنەوەی جۆن بۆلتن ترمپ و کۆریای باکور لەیەک نزیکدەکاتەوە

- 9/11/2019 11:05:00 AM 2499 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
پسۆپۆڕانی سیاسەت لەئەمریکا و جیهان پێیانوایە دورخستنەوەی جۆن بۆڵتنی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باکور گەرمتردەکات و دەبێتەهۆکارێک بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوانیان.

بەپێی راپۆرتێکی شیکاری ئاژانسی رۆیتەرز، پسۆپۆڕانی سیاسەت لەئەمریکا و جیهان پێیانوایە دورخستنەوەی جۆن بۆڵتنی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باکور گەرمتردەکات و دەبێتەهۆکارێک بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوانیان.
ئەم کاتەی ئێستا کە بۆڵتن دورخراوەتەوە بۆ هەردولا گونجاوە

لەوبارەیەوە لیف ئیریک پرۆفیسۆر لەزانکۆی سیۆل ئەوها لەکۆریای باشور پێیوایە ئەم کاتەی ئێستا کە بۆڵتن دورخراوەتەوە بۆ هەردولا گونجاوە. 

ئەو پسپۆڕەی برواری سیاسەتی ئەمریکا و کۆریای باکور راشیگەیاندوە،  کیم جۆن ئونی سەرۆکی کۆریای باکور ئەم گۆڕانکارییە کەسی و تایبەتییەی ئەمریکا لەناوخۆی وڵاتەکەیدا دەکاتە دەستکەوتی سیاسی ئەوە ش ئەگەری دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی داماڵینی چەکی ئەتۆمی نێوان هەردو وڵات زیاددەکات.
ئێستا ترەمپ ئازادە لەوەی کە راوێژکارێکی نیشتیمانی بۆ خۆی هەڵبژێرێت کە دژی جەنگی رژێمەکان بێت و دپلۆماسیەتی ئەمریکا بکاتەوە سەر سکەی خۆی

لەلایەکی ترەوە هاری کازیانس، شارەزای سیاسەت کە خەڵکی کۆریای باکورە لەسەنتەری واشنتن بۆ بەرژەوەندی نیشتیمانی رایگەیاند، ئێستا ترەمپ ئازادە لەوەی کە راوێژکارێکی نیشتیمانی بۆ خۆی هەڵبژێرێت کە دژی جەنگی رژێمەکان بێت و دپلۆماسیەتی ئەمریکا بکاتەوە سەر سکەی خۆی.

لەماوەی رابردودا رژێمی کۆریای باکور دژایەتی سەرسەختانی جۆن بۆڵتنی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکایان کردوە و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش دوژمنی سەرسەختی خۆیانی دەزانن.

نیشانەکردن :

#ئەمریکا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP