دۆناڵد ترەمپ سەردانی تورکیا دەکات
ئەردۆغان: قەبارەی بازرگانیمان لەگەڵ ئەمریکا دەگەیەنینە 100 ملیار دۆلار

- 9/11/2019 11:00:00 AM 2564 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، "لەگەڵ ترەمپ-ی دۆستمدا" باسیان لە پرسی دەستپێکردنی دانوستانەکانی رێککەوتنی بازرگانی ئازاد کردوە و قەبارەی بازرگانی نێوانیان دەگەیەننە 100 ملیار دۆلار.
لەگەڵ ترەمپ-ی دۆستمدا باسمان لە پرسی دەستپێکردنی دانوستانەکانی رێککەوتنی بازرگانی ئازاد کردوە

 

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی کۆماری تورکیا لەگەڵ ویلبور رۆس، وەزیری بازرگانی ئەمریکا و کۆبوەوە و رایگەیاند، "لەگەڵ ترەمپ-ی دۆستمدا باسمان لە پرسی دەستپێکردنی دانوستانەکانی رێککەوتنی بازرگانی ئازاد کردوە، لەم بارەیەوە وەزیرە پەیوەندیدارەکانمان دەست دەکەن بە کارەکانیان".
تورکیا و ئەمریکا خاوەن پەیوەندییەکی بەهێزی هاوپەیمانیین لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و بەها هاوبەشەکان

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "تورکیا و ئەمریکا خاوەن پەیوەندییەکی بەهێزی هاوپەیمانیین لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و بەها هاوبەشەکان، ئەم هاوپەیمانێتییە ناوبەناو لە رێی ئاستەنگییەکانەوە بە تاقیکردنەوەی قورسدا تێپەڕیوە، زۆر لەمپەڕی تێپەڕاندوە، بەڵام لەگەڵ سەرکەوتن بەسەر هەر ناڕەحەتیەکدا، پەیوەندی هاوپەیمانێتییمان بەهێز تر بوە".
لەگەڵ ترەمپ-ی دۆستمدا دیالۆگێکی بەهێز و دڵسۆزانەمان هەیە، جا چی لەسەر پرسە ناوچەییەکان یان ئەو پرسانەی پەیوەستن بە هەردو وڵاتەوە بەردەوام لە پەیوەندیداین

 

ئەردۆغان وتیشی، "لەگەڵ ترەمپ-ی دۆستمدا دیالۆگێکی بەهێز و دڵسۆزانەمان هەیە، جا چی لەسەر پرسە ناوچەییەکان یان ئەو پرسانەی پەیوەستن بە هەردو وڵاتەوە بەردەوام لە پەیوەندیداین، لە ماوەی داهاتودا ئەو دیالۆگە نزیکەی هەمانە بە سەردانێکی بەرێز ترەمپ بۆ وڵاتمان دەیگەیەنین بە لوتکە".

ئەوەشی خستەڕو، "لە گفتوگۆکانی ئەم دواییەماندا لەگەڵ سەرۆک ترەمپ باسمان لە 75 ملیار دۆلار کردبو وەک قەبارەی بازرگانی، بەڵام دواتر لە گفتوگۆکانمان لە ئۆساکا لەگەڵ جەنابیاندا گەیشتنە ئەو رێککەوتنەی ئەمە بگەیەنین بە 100 ملیار دۆلار، هەنگاوی شێلگیرانەشمان ناوە بۆ گەیشتن بەم ئامانجە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP