سێ هاوڵاتی ئوستورالی لەئێران دەستگیرکران

- 9/11/2019 10:40:00 AM 1302 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
حکومەتی ئوستورالیا رایگەیاند سێ هاوڵاتی وڵاتەکەی لەئێران دەستگیرکراون و هۆکاری دەستگیرکردنەکەشی روننەکردەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەممە حکومەتی ئوستورالیا بڵاوکردەوە سێ هاوڵاتی وڵاتەکەی لەلایەن حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیرکراون، تەنها ئاماژەی بەوەشکردوە کە یارمەتی خێزانەکانی داون بەبێ رونکردنەوەی هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان.
 سێ هاوڵاتی ئوستورالی بەرەگەز بریتانی لەئێران دەستگیرکراون

رونکردنەوە کورتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئوستورالیا دوای راپۆرتێکی تایمزی بریتانی هات کە تێیدا ئاماژەی بەوەکردبو سێ هاوڵاتی ئوستورالی بەرەگەز بریتانی لەئێران دەستگیرکراون کە یەکێکیان ئافرەتە و هاوڕێی یەکێک لەدو دەستگیرکراوەکەی ترە.
بەهۆی هەستیاری بابەتەکەوە رونکردنەوەی زیاتر لەبارەی روداوەکەوە نادەن

وەزارەتی دەرەوەی ئوستورالیا راشیگەیاندوە، بەهۆی هەستیاری بابەتەکەوە رونکردنەوەی زیاتر لەبارەی روداوەکەوە نادەن. 

دەستگیرکردنی ئەو سێ هاوڵاتییە لەکاتێکدایە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و رۆژئاوا لەخراپترین دۆخیدایە بەهۆی کشانەوەی ئەمریکا لەرێکەوتنە ئەتۆمییەکە و سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا و رێگرتن لەفرۆشتنی نەوتەکەى. 

نیشانەکردن :

#ئوسترالیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP