کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ و سبەی هەرێمی کوردستان

- 9/11/2019 10:20:00 AM 3991 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لە نێوان 37 بۆ 24 پلەدا دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە هه‌ولێر بەرزترین پلەی گەرما 36 پلە دەبێت و نزمترین 24 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین 34 پلە و نزمترین 24 پلەی سیلیزی دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە دهۆك بەرزترین 35 پلە و نزمترین 20 پلە دەبێت، لە كه‌ركوك بەرزترین پلە 37 پله‌ی سه‌دی و نزترین 24 پلە دەبێت.

هەروەها سبەی پێنجشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هه‌ولێر 36، سلێمانی 33، دهۆك 35، كه‌ركوك 37 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP