نرخی نەوتی خاو تا دێت بەرزتر دەبێتەوە

- 9/11/2019 10:00:00 AM 2347 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-    

لە هەفتەی رابردوەوە نرخی نەوتی خاو بەردەوام لە بەرزبونەوەدایە، بەهۆی لابردنی باج لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک ئەمریکاوە بۆ سەر کەلوپەلە هاوردەکراوەەکان بۆناو ئەمریکا و زیادنەکردنی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپیک لەلایەن سعودیەوە. 

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 44 سەنت بەرزبوەتەوە لە دوایین مامەڵەدا بە 62.82 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، واتا بەڕێژەی 0.71% بەرزبوەتەوە.

لە هەمانکاتدا نرخی نەوتی خاوی تەکساس 41 سەنت بەرزبوەتەوە و بە 58.81 دۆلار مامەڵەی پێکراوە، واتا بەرێژەی 0.71% بەرزبوەتەوە.

هاوکات بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز کەمبونەوەی رێژەی بەرچاوی نەوتی خاوی ئەمریکا لە عەمبارەکاندا هۆکارێکی دیکەی بەرزبونەوەی نرخی نەوتە. 

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا ئەمیر عەبدل عەزیز بن سەلمان، وەزیری نوێی وزەی سعودیە رایگەیاند، درێژە دەدات بە سیاسەتی رابردوی وڵاتەکەی لە بەرهەمهێنانی نەوتی خاودا، ئەوەش وەک پاڵپشتیەک بۆ راگرتنی نرخی نەوت کە بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP