ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامی کۆبونەوەکەیان لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان تاوتوێ دەکات

- 9/11/2019 8:28:00 AM 874 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و ئەنجامی کۆبونەوەکەیان لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان تاوتوێ دەکات.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، "كۆبونەوەكە تایبەتە بە خستنەڕوی دەرئەنجامی کۆبونەوەی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق کە لە رۆژی هەشتی ئەیلول ئەنجامدرا".

هەشتی ئەم مانگە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانیەکان لە پەرلەمانی عێراق کۆبوەوە و لەبارەی دانوستانەکانی نێوان شاندی هەرێم و بەغدا گفتوگۆیان کرد.

سەرچاوەکە وتیشی، تەوەرێكی دیكە كۆبونەوەكە گفتوگۆکردنە لە بارەی کاریگەری و مەترسییەکانی پڕۆژەی سەرژمێری کە بڕیارە لە ساڵی 2020 لە عێراق بکرێت، هەروەها چەند بابەتێكی پەیوەندیدار بە وەزارەتی دارایی گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP