بەوێنە... گوندە شینەکەى بابە سەنفور راستەقینەیە

- 9/10/2019 11:56:00 PM 10283 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

گوندى خوسکار دەکەوێتە هەرێمى مەلەگا لە وڵاتى ئیسپانیا و بە گوندە شینەکەش ناسراوە.

ئەوەى لەم گوندەدا بەدى دەکرێت و جیاوازە ئەو رەنگە شینەیە کە تەواوى خانوەکانى گوندەکەى داپۆشیوە، وەک بڵێى لە نێوەندى دەریادابن.

رەنگى شینى خانوەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەنیمەیشنى بابە سەنفور کە ئەنمەیشنێکى لەمێژینە و بەناوبانگە لە تەواوى جیهاندا و دیوارەکانى گوندەکە بە وێنەى سەنفورەکان نەخشێنراون. 

بەپێى سەرژمێریەک کە لەساڵى 2018 دا کراوە ژمارەى دانیشتوانى گوندەکە 225 کەسە.

گوندەکە شوێنێکى گەشتیاریە و سالانە زیالاتر لە 140هەزار گەشتیار لە پشوەکاندا رویتێدەکەن.

 

 

 

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP