زیاتر لە 22 هەزار خوێندكار بە پارە لەزانكۆ و پەیمانگاكان وەردەگیرێن
یەكێتی قوتابیان بەیاننامەیەك ئاراستەی سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم و وەزارەتی خوێندنی باڵا دەكات

- 9/10/2019 11:49:00 PM 5017 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

یەكێتی قوتابیانی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند،"نیوەی كورسی خوێندنی ئەمساڵ لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بەجۆرێك دانراوە كە خوێندكار بە پارە بخوێنێت، دەشڵێت،"دابینکردنی ئەم ڕێژەی زۆرەی کورسی خوێندن بۆ پارالێل و ئێواران بە درێژکراوەی پڕۆسەی بازرگانیکردن بە قوتابیانی دەرچوی پۆلی 12و گەرمکردنی بازاڕی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان دەزانین و بەتوندی ڕەتیدەکەینەوە".

لەكۆی 51 هەزارو 933 دەرچوی پۆلی 12 تەنها 24 هەزارو 784 کورسی خوێندنی بەخۆڕایی دابینکراوە

 

لەو بەیاننامەیەدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، هاتوە،"وەک ئاگادارن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم لە پلانی خۆیدا بۆ ئەمساڵی خوێندن کە 51 هەزار 933 دەرچوی پۆلی 12 ی ئامادەیی هەیە، تەنها 24 هەزارو 784 کورسی خوێندنی بەخۆڕایی دابینکراوە، بەم پێیەش زیاتر لە نیوەی قوتابیان دەبێت بە پارە بخوێنن".

لەزانکۆ حکومیەکان بە هەردو بەشی پارالێل و ئێوارانەوە 22 هەزار و 89 کورسی بۆ قوتابیان دابیکراوە و قوتابی بە پارە وەردەگیرێنن

 

ئاماژە بەوەشكراوە،"لەزانکۆ حکومیەکان بە هەردو بەشی پارالێل و ئێوارانەوە 22 هەزار و 89 کورسی بۆ قوتابیان دابیکراوە و قوتابی بە پارە وەردەگیرێنن"

دابینکردنی ئەم ڕێژەی زۆرەی کورسی خوێندن بۆ پارالێل و ئێواران بە درێژکراوەی پڕۆسەی بازرگانیکردن بە قوتابیانی دەرچوی پۆلی 12و گەرمکردنی بازاڕی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان دەزانینن و بەتوندی ڕەتیدەکەینەوە

 

یەكێتی قوتابیان دەڵێت،"ئێمە دابینکردنی ئەم ڕێژەی زۆرەی کورسی خوێندن بۆ پارالێل و ئێواران بە درێژکراوەی پڕۆسەی بازرگانیکردن بە قوتابیانی دەرچوی پۆلی 12و گەرمکردنی بازاڕی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان دەزانینن و بەتوندی ڕەتیدەکەینەوە".

هەرچی زوە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە پلانی خۆیدا بچێتەوە و ڕێژەی کورسی  خوێندنی بێ بەرامبەر بۆ نزیکی 40 هەزار کورسی بەرزبکاتەوە

 

داواشیكردوە كە هەرچی زوە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە پلانی خۆیدا بچێتەوە و ڕێژەی کورسی  خوێندنی بێ بەرامبەر بۆ نزیکی 40 هەزار کورسی بەرزبکاتەوە.

دەقی بەیاننامەكە:

بەڕێزان:
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم
لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پەرلەمانی کوردستان

وەک ئاگادارن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم لە پلانی خۆیدا بۆ ئەمساڵی خوێندن کە ٥١ هەزار ٩٣٣ دەرچووی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی هەیە، تەنها ٢٤هەزارو ٧٨٤ کورسی خوێندنی بەخۆڕایی دابینکراوە، بەم پێیەش زیاتر لە نیوەی قوتابیان دەبێت بە پارە بخوێنن.

جێی ئاماژەیە لەزانکۆ حکومیەکان بە هەردوو بەشی پارالێل و ئێوارانەوە ٢٢ هەزار و ٨٩ کورسی بۆ قوتابیان دابیکراوە و قوتابی بە پارە وەردەگیرێن.

ئێمە لە ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان دابینکردنی ئەم ڕێژەی زۆرەی کورسی خوێندن بۆ پارالێل و ئێواران بە درێژکراوەی پڕۆسەی بازرگانیکردن بە قوتابیانی دەرچووی پۆلی ١٢و گەرمکردنی بازاڕی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان دەزانینن و بەتوندی ڕەتیدەکەینەوە.

داواکارین هەرچی زووە وەزارەت بە پلانی خۆیدا بچێتەوە و ڕێژەی کورسی  خوێندنی بێ بەرامبەر بۆ نزیکی ٤٠ هەزار کورسی بەرزبکاتەوە.

هاوکات ئەوەش ئاشکرا دەکەین کە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو کورسی خوێندنی بێ بەرامبەر نزیکەی ١٠ هەزار کورسی کەمیکردووە و کراوە بە کورسی خوێندنی بە پارە.

ئەم زیادکردنە ئاشکرایە لە کاتێکدایە کە ڕەوشی ئابوری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان سەقامگیر نییە و بەپێی دەستوری عێراقیش خوێندنی بێ بەرامبەر مافی هەمو تاکێکی عێراقییە.

بۆ ئەم مەبەستە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە بەخێرایی بێنە سەر خەت و ڕێگە نەدەن قوتابیانی دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕوبەڕوی دۆخێکی ناهەموار بکرێنەوە کە نەتوانن تێیپەڕێنن و ڕەنج و ماندوبونی ١٢ ساڵیان بە زایە بڕوات.

هەروەها بانگهێشتی سەرجەم ڕێکخراوە قوتابی و خوێندکارییەکان  بۆ کۆبونەوە و هەڵوێستی هاوبەش دەکەین، کە بەرگری لە مافی ڕەوای قوتابیانی بکەین و ڕێگری لە ستەملێکردنیان بکەین کە ئەمە ئەرکی سەرەکی و راستەقینەمانە.

ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان/ مەکتەبی سکرتاریەت
١٠ی ئەیلولی ٢٠١٩



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP