سەروەر عەبدولڕەحمان 3 کتێب دەخاتە بەردەم خوێنەران

- 9/10/2019 8:11:00 PM 607 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەروەر عەبدولرەحمان سێ کتێبى بە سێ ناونیشانى جیاواز بڵاوکردەوە كە سێ كتێبی مێژویین و لە نێویشیدا نوسەر تیشکى خستوەتە سەر مێژوى سیاسى کوردستان و عێراق.

"حزبی شیوعی عیراق و مه‌سه‌له‌ی کورد"

سەروەر عەبدولڕەحمان دەربارەى کتێبەکە دەڵێت،"له‌ دو توێی 635 لاپه‌ڕه‌دا به‌ شێوازێکی ئه‌کادیمی شه‌ن و که‌وی هه‌ڵوێستی حزبی شیوعیی عیراق کراوه‌ ده‌رهه‌ق به‌ مه‌سه‌له‌ی کورد له‌ باشوری کوردستاندا هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دروستبوونی ئه‌م حزبه‌وه‌ له‌ساڵی 1934 ه‌وه‌ تا هه‌ره‌سی شۆڕشی ئه‌یلول لەساڵی 1975.

" مانگرتنەكانی ساڵی 1991"

سەروەر عەبدولڕەحمان دەربارەى ناوەڕۆکى کتێبەکە دەدوێت و دەڵێت، "لە دو توێی 400 لاپەڕەدا کتێبەکە پێكهاتوە لە توێژینەوەیەك و هەمو ئەو دۆكیۆمێنت و بلاوكراوانەی سەبارەت بە مانگرتنەكەی ساڵی 1991 بلاوكراونەتەوە.بەندە هەم وەك توێژەرێك و هەم وەك بەشداربوویەكی مانگرتنەكان لەو رۆژگارەدا بەئەركی سەرشانم زانیوە ئەم روداوە گرنگە بەدۆكیۆمێنت بكرێت".

رێبازی لێكۆڵینەوەی مێژویی

سەروەر عەبدولرەحمان دەربارەى کتێبەکە دەڵێت،"ئەم كتێبەم وەك خزمەتێك بۆ خوێندكارانی بەشی مێژو كە یەكێك لە وانەكانیانە و بۆ توێژەرانی بوارى مێژو لە دو توێی 308 لاپەڕە بە چاپ گەیشتوە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP