سبەی موچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەكرێت

- 9/10/2019 6:37:00 PM 3539 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەکى بەرپرس لەوەزارەتى دارایی و ئابورى رایگەیاند، سبەینێ چوارشەمە موچەى فەرمانبەرانى وەزارەتى پەروەردە دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمى کوردستان بە خەندان-ی ڕاگەیاند، سبەینێ چوارشەممە 11ی ئەیلولی 2019 موچەی مانگى حوزەیرانى فەرمانبەرانى وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ سێشەممە، موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80 دابەشکراوە.

بەپێی خشتەی دابەشکردنی موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری، لە بەرنامەیدایە، تا ٢٤ی مانگ بەپێدانی موچەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی کۆتایی بە دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان بهێنێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمساڵدا هەشت موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردو بوە، کە بەهۆی "قەیرانی دارایی"یەوە نەدرابو، هەروەها پێنج موچەی ئەمساڵیش دابەشکراوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP