لەپێناو پێدانی 20 کاتژمێر کارەبا لە رۆژێکدا
وەزارەتی کارەبای عێراق سێ ملیار دۆلار بۆ تۆڕی کارەبا خەرج دەکات

- 9/10/2019 3:25:00 PM 1537 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لوئەی خەتیب، وەزیری کارەبای عێراق رایدەگەیەنێت، بە نیازن 3 ملیار دۆلار خەرج بکەن لە بونیادنانەوە و بەرەوپێشبردنی تۆڕەکانی دابەشکردنی وزەی کارەبا.

بەگوێرەی وتەکانی خەتیب، کە لە پەراوێزی کۆنگرەی وزەی جیهانی لە ئەبوزەبەی پێشکەشی کرد، دو ملیار دۆلاریان بۆ گواستنەوەی وزەی کارەبا  و ملیارەکەی دیکەش بۆ پرۆژەکانی دابەشکردنی خەرج دەکرێن".

وەزیری کارەبای عێراق ئاماژە بەوەشداوە، پلانی وەزارەتەکەیان ئەوەیە لەمەولا بتوانن رۆژانە 20 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بدەن بە هاوڵاتیان.
 
لەبەشێکی دیەکی وتەکانیدا، ئاماژەی بە پلانی حکومەت داوە لە دامەزراندنی 755 مێگاوات وزە کارەبا لە رێگەی تیشکی خۆر وتوشیەتی" بۆ ئەو مەبەستە چەند کۆمپانیایەکمان بەربژێرکردوە".

" وەزارەتی کارەبا هیوا خوازە لە زیادکردنی 1000مێگاوات کارەبا لە وزەی نوێبوەوە بە شێوەیەکی ساڵانە" خەتیب لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا وای وت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP