عێراق؛ لە چوارچێوەی لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش، پڕۆسەی "خاکی ڕەش" دەستپێدەکات

- 9/10/2019 2:51:00 PM 796 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -  

دەزگای دژە تێرۆری عێراق رایگەیاند " پرۆسەی سەربازی خاکی ڕەش، بەبەشداری هێزە هاوبەشەکانی یەکێتی نێودەوڵەتی دەستپێکردوە، بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لەخاکی عێراقدا ". 
پرۆسەی سەربازی خاکی ڕەشیان دەستپکردوە

 

ئەمڕۆ سێشەممە دەزگای دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند " پرۆسەی سەربازی خاکی ڕەشیان دەستپکردوە، بەبەشداری هێزە هاوبەشەکانی یەکێتی نێودەوڵەتی، بۆلەناوبردنی پاشماوەی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لەخاکی عێراقدا ". 
پڕۆسەکە ئەو ناوچانەی کردوە بە ئامانج کە پاشماوەکانی رێکخراوی داعشیان تێداماوە

 

دەزگاکە رونیشیکردەوە، پڕۆسەکە ئەو ناوچانەی کردوە بە ئامانج کە پاشماوەکانی رێکخراوی داعشیان تێداماوە وەک ناوچەی کەنعوس لەپارێزگای سەڵاحەدین و ئەو گوندانەی  کە شانە نوستوەکانی داعش خۆیان تیایدا حەشارداوە.

عێراق لەماوەی رابردودا، روبەروی چەند هێرشـکی جیاجیا بوەوە، کە نزیکترینیان هێرشەکەی رۆژی شەممەی رابردوبو، بەهۆیەوە چوارکەس گیانیان لەدەستدا کە لەنێوانیاندا خەڵکی ئاسای تێدابو.

هەرچەندە رێکخراوی تیرۆرستی داعش تا ئێستا بەرپرسیاریەتی خۆی لەهیچ یەکێک لەو هێرشانە رانەگەیاندوە، بەڵام لەهەندێک ناوچەی دیکەدا چالاکیەکانی بەئاشکرا دەستپێکردوەتەوە.

لەمانگی دیسەمبەری ساڵی 2017 حکومەتی عێراق بەفەرمی سەرکەوتنی وڵاتەکەی بەسەر رێکخراوی داعشدا راگەیاند کە دەستیانگرتبو بەسەر ناوچەیەکی فراوانی خاکی عێراقدا، لە ئێستادا چالاکیەکانیان گۆریوە بۆ کۆمەڵێک پەلامای  کورت وخێرا بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵاتی عێراق.

لەئێستادا رێکخراوی داعش خەریکی خۆ ڕیکخستنەوەن لەناوچەی دیالا کە دەکەوێتە سەرسنوری ئێران و باکوری پارێزگای سەڵاحەدین بەرپرسانی ئاسایش ئەو ناوچەیە بەسێگۆشەی مەرگ ناودەبەن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP