عێراق؛ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا 15 چەکداری داعش كوژران

- 9/10/2019 11:13:00 AM 1136 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراقدا له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، 15 چەکداری رێكخراوی چەکدارانی داعش كوژران.

نه‌قیب نوعمان جبوری، ئەفسەر لە بنکەی پۆلیسی سه‌ڵاحه‌ددین رایگەیاند، "له‌ باكوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین به‌ پاڵپشتی هێزی ئاسمانیی ئۆپه‌راسیۆن دژ به‌ تیرۆریستانی داعش ئه‌نجامدراوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و داعشدا دروست بوه‌".

ئاماژەی بەوەشکرد، له‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌دا 15 چەکداری داعش كوژراون و نۆ چەکداری دیکەش ده‌ستگیركراون.

له‌ كانونی یه‌كه‌می 2017دا هێزه‌كانی عێراق كۆنتڕۆڵكردنی تەواوی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشیان له‌و وڵاته‌ راگه‌یاند، كه‌ به‌درێژایی نزیكه‌ی سێ ساڵ یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ بو به‌ تایبه‌تی نەینەوا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP