نرخی نەوتی خاو زیاتر بەرزبوەوە

- 9/10/2019 10:39:00 AM 933 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ بۆ جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبوەوە، هۆکاری بەرزبونەوەی نرخەکەش دەگەڕێتەوە بۆ ڕەزامەندی دەربڕینی وەزیری نوێی وزەی سعودیە بۆ زیادنەکردنی ڕێژەی هەناردەکراوی نەوتی ئۆپیک بۆ دەرەوەی وڵات.

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 17 سەنت بەرزبوەتەوە لە دوایین مامەڵەدا بە 62.78 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، واتا بەڕێژەی 0.27% بەرزبوەتەوە.

لەهەمانکاتدا نرخی نەوتی خاوی تەکساس 16 سەنت بەرزبوەتەوە و بە 58.04 دۆلار مامەڵەی پێکراوە، واتا بەرێژەی 0.28% بەرزبوەتەوە.

دوشەممەی رابردو ئەمیر عەبدل عەزیز بن سەلمان، وەزیری نوێی وزەی سعودیە رایگەیاد، درێژەدەدات بە سیاسەتی رابردوی وڵاتەکەی لە بەرهەمهێنانی نەوتی خاودا، ئەوەش وەک پاڵپشتیەک بۆ راگرتنی نرخی نەوت کە بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP