بەپەلە

شاندی هەدەپە و کەجەدە لەگەڵ یەکێتی، گۆڕان و نەوەی نوێ کۆدەبێتەوە

- 9/10/2019 9:57:00 AM 1202 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

شاندی باڵای هەدەپە و کەجەدە ئەمڕۆ لەگەڵ هەریەکە لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان و نەوەی نوێ کۆدەبێتەوە.

بەپێی بەرنامەی کۆبونەوەکانی شاندی باڵای هەدەپە کە وێنەیەکی ئاڕاستەی خەندان کراوە، کاتژمێر 10:30 خولەکی ئەمڕۆ شاندی هەدەپە و کەجەدا لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبنەوە و دواتریش کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ لەگەڵ عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتی گۆڕان کۆدەبنەوە.

هەربەپێی کارنامەی کۆبونەوەکە، کاتژمێر 3:30 ی خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆدەبنەوە.

حەوتی ئەم مانگە، شاندی باڵای پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و کەجەدە بە سەرۆکایەتی سەزای تەمەللی گەیشتە هەولێری پایتەخت و لەماوەی سێ رۆژی رابردوشدا لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆک بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆک حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە لایەنە سیاسیەکان کۆبوەوە.

شاندەکەی باکوری کوردستان کە پێکدێت لە هەریەکە لە سەزای تەمەللی، هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە، بەردان ئۆزتورک هاوسەرۆکی گشتی کەجەدە، فاتما کورتولان جێگری گروپی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا و نەزمی گور، جێگری هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە.

شاندی هەدەپە لەمیانی کۆبونەوەکانیاندا لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی باشوری کوردستان باسیان لە پەیوەندیەکانی باشوری کوردستان و پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان کرد لەگەڵ حکومەتی ئەنقەرە کرد.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP