بەپەلە

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا: زانكۆلاین كارا ده‌كرێت

- 9/10/2019 9:46:00 AM 1620 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر 

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رایده‌گه‌ینێت، ئه‌مڕۆ سێشەممە سیسته‌می زانكۆلاین كارا ده‌كرێت.

عه‌باس ئه‌كره‌م، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سیسته‌می زانكۆلاین كارا ده‌كرێت و ماوه‌ی پێشكه‌شكردن و ته‌واوی ورده‌كاریه‌كان بۆ ده‌رچوانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ده‌خرێته‌ڕو.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئه‌مساڵ ده‌رچوانی 12ی ئاماده‌یی خولی یه‌كه‌م و دوه‌م پێكه‌وه‌ پێشكه‌شی زانكۆلاین ده‌كه‌ن، جگه‌ له‌ به‌شه‌ پزیشكیه‌كان شێوازی وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان به‌شێوه‌ی كریدیت ده‌بێت.

پێشتر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگەیاندبو، ئه‌مساڵ راگه‌یاندنی زانكۆلاینیان دواخستوە بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچوانی خولی یه‌كه‌م و دوه‌م پێكه‌وه‌ داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP