ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

- 9/10/2019 9:03:00 AM 76107 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە موچەی یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە موچەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵی یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

بەپێی خشتەی دابەشکردنی موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری، بەرنامەیەتی، تا ٢٤ی مانگ بەپێدانی موچەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی کۆتایی بە دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان بهێنێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمساڵدا هەشت موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردو بو، کە بەهۆی "قەیرانی دارایی"یەوە نەدرابو، هەروەها پێنج موچەی ئەمساڵیش دابەشکراوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP