بەپەلە

تورکیا سەدان هەزار کتێب لەناو دەبات

- 9/9/2019 10:48:00 PM 3099 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حکومەتی تورکیا، لە نوێترین هەنگاویدا بۆ پاکتاوکردنی بیرۆرای بزاڤی خزمەت سەدان هەزار کتێب لەناو خوێندنگە و کتێبخانە گشتیەکاندا لەناو دەبات.

محەمەد سابونجو، بەڕیوەبەری ناوەندی چاپ و پەخشی کایناک-ی تورکیا دەلێت" بە پاساوی تێکدانی ئاسیشی نیشتیمانی، حکومەتی تورکیا ئەو کتێبانە لەناو دەبەن کە ناوەندەکەی من چاپی کردون".

بەگوێرەی وتەکانی سابونجو لەناو چاپکراوەکانیدا، کتێبی مێژوی تیادایە کە باس لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی دەکەن.

حکومەتی تورکیا، فەرمانی کردوە بە لەناوبردنی زیاتر لە300هەزار کتێب لە کتێبخانە و خوێندنگەکاندا، ئەوەش بە پاساوی ئەوەی هانی بڵاوبونەروەی بیرورای بزاڤی خزمەت دەدا.

رەخنەگرانی تورکیا لەناوبردنی کتێب بە پاساوی بڵاوکردنەوەی پروپاگەندەی تێرۆرستی بە نوێترین پاکتاوی فیکریی ئاکەپە دەزانن، ئەوەش دوای زیندانیکردنی زیاتر لە 77هەزار کەس و لەسەر کارلابردنی 150 هەزار فەرمانبەر، مامۆستا و رۆژنامەنوس لەدوای کودەتا شکستخواردوەکەی2016.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP